کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێرشی دڕۆنیی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر بەحرەین چەند کاتژمێر داوی ئاگربەست

12:20 - 19 خاکەلێوه 2726

لە بەردەوامیی گرژییەکانی ناوچەکەدا و تەنیا چەند کاتژمێرێک دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست، ڕێژیمی ئێران هێرشی دڕۆنی کردە سەر بەحرێن و بەو هۆیەوە دوو کەس بریندار بوون.

وەزارەتی نێوخۆی بەحرەین ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی خاکەلێوە ڕایگەیاند کە بەهۆی تێکشاندنی دڕۆنێکی ڕێژیمی ئێران لە ناوچەی "ستره"، پارچە تەقەمەنییەکانی بووەتە هۆی برینداربوونی دوو هاووڵاتی و زیانی بە خانووەکانی نیشتەجێبوون گەیاندووە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەڕانسە، هاوکات لەگەڵ ئەم ڕووداوە، دەنگی چەندین تەقینەوە لە مەنامەی پایتەختی بەحرەین بیستراوە و دووکەڵ لە دامەزراوەکانی وزە لە دوورگەی سترە بینراوە؛ ناوچەیەکی هەستیار کە ڕۆڵێکی سەرەکی لە ژێرخانەکانی وزەی ئەم وڵاتەدا هەیە.

بەرپرسانی بەحرەین ڕایانگەیاند کە ئاگرکەوتنەوەیەک لەو دامەزراوەیەی کرابووە ئامانج کۆنترۆڵ کراوە و ئەم هێرشە زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

سەرەڕای ئەوەش، ئەم هەنگاوە لە کاتێکدا ئەنجامدراوە کە چاوەڕوان دەکرا ڕێژیمی تاران پێبەندی بەڵێنەکانی بێت لە چوارچێوەی ئاگربەستەکەدا.

هاوکات، وەزارەتی بەرگریی قەتەریش هەواڵی هەڕەشەیەکی مووشەکی لەلایەن ئێرانەوە بڵاوکردەوە، کە نیشاندەری بەردەوامیی کردەوە ناسەقامگیرکەرانەی ڕێژییم ئێڕان لە ناوچەکە.

لە کاتێکدا ئەمریکا و ئێران لەسەر ئاگربەست ڕێک کەوتن، ئەم جۆرە کارانە متمانەی هەر ڕێککەوتنێک دەخەنە ژێر پرسیارەوە و نیگەرانییەکان سەبارەت بە هەڵکشانی دووبارەی گرژییەکان زیاد دەکەن.