ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە لە هێرشی شەوی ڕابردووی بۆ سەر ئێران، کۆمەڵێک سایتی مووشەکیی کۆماری ئیسلامی لە ناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتەدا کردووەتە ئامانج.
لە بەیاننامەی هێزی ئاسمانیی ئیسرائیلدا هاتووە کە ئەم هێرشانە بە ڕێنمایی وردی هەواڵگری ئەنجام دراون و دەیان "سایتی هاویشتن و سەکۆی مووشەک" کراونەتە ئامانج.
بە وتەی ئەم دامەزراوە سەربازییە، ئۆپەراسیۆنەکە بووەتە هۆی تێکدانی هێرشێکی بەرفراوانتری مووشەکە بالستییەکان کە بۆ سەر ئیسرائیل بەرنامەڕێژی کرابوو.
هەروەها ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ژێرخانە سەرەکییەکانی بەرهەمهێنانی پەیوەندیدار بە بەرنامەی مووشەکیی ئێران لە چەند ناوچەیەکدا هێرشیان کراوەتە سەر.
بەرپرسانی ئیسرائیل وتیان کە ئەم هێرشانە بە مەبەستی کەمکردنەوەی توانای هێرشبەریی تاران و ڕێگریگرتن لە پەرەسەندنی زیاتری شەڕ و پێکدادانەکان ئەنجام دراون.