سەرۆککۆماری ئەمریکا لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ترووس سۆشیاڵ" ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی چیتر هیچ جۆرە پیتاندنێکی ئۆرانیۆم ئەنجام نادات.
لە پەیامەکەی دۆناڵد ترامپدا هاتووە: "ویلایەتە یەکگرتووەکان لە نزیکەوە لەگەڵ ئێراندا کار دەکات، وڵاتێک کە بە ڕای ئێمە، پرۆسەیەکی تێپەڕاندووە کە دەبێتە گۆڕانکارییەکی دڵخواز.
ترامپ جەختی کردەوە کە "هیچ پیتاندنێکی یۆرانیۆم ئەنجام نادرێت و ویلایەتە یەکگرتووەکان بە هاوکاری لەگەڵ ئێران، تەواوی تۆز و خۆڵی ئەتۆمی کە لە هێرشی بۆمبهاوێژەکانی B-2 لە قووڵایی زەویدا نێژراون، دەدۆزێتەوە و دەریان دەهێنێت."
ئەم بابەتە ئێستا و بۆ هەمیشە لەژێر چاودێرییەکی ماهوارەیی زۆر ورددایە لە ڕێکەوتی هێرشەکەوە، هەموو شتێک وەک خۆی ماوەتەوە.
ترامپ لە کۆتاییدا زیادی کرد کە ئێمە خەریکی قسەکردن و درێژەی گفتوگۆکان سەبارەت بە کەمکردنەوەی باجی گومرگی و سزاکان لەگەڵ ئێرانین. زۆربەی ئەو ١٥ خاڵە، پێشتر لەسەریان ڕێککەوتن کراوە."