دەوڵەتی کاستاریکا بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی فەرمی ڕایگەیاند کە سپای پاسداران، حیزبوڵڵا، حەماس و حوسییەکانیی سەر بە ڕێژیمی ئێرانی خستووەتە لیستی "ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان"ەوە.
بەپێی ئەم بەیاننامەیە، ئەو بڕیارە لەلایەن شورای ئەمنییەتی میللی ئەم وڵاتەوە و دوای پێداچوونەوە بە بەڵگەنامە بەردەستەکان و لە چوارچێوەی پێبەندییە نێودەوڵەتییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تێرۆر و دابینکردنی داراییەکەی دراوە.
بەرپرسانی کاستاریکا جەختیان کردەوە کە ئەم هەنگاوە توانای دامەزراوە هەواڵگری و دادوەرییەکان بۆ ڕێگریکردن، لێکۆڵینەوە و شوێنپێهەڵگرتنی تۆڕە ئەگەرییەکانی پشتیوانی دارایی و لۆجستیکی ئەم ڕێکخراوانە زیاد دەکات.
دەوڵەتی کاستاریکا هەروەها ڕایگەیاند کە ئامانج لەم بڕیارە ڕێگریکردنە لە هەر جۆرە دزەکردنێکی ئەم گرووپانە بۆ نێو خاکی ئەو وڵاتە و پاراستنی ئەمنییەتی هاووڵاتییان و دامەزراوە دێموکراتیکەکانە.
گیدۆن ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، پێشوازی لەم هەنگاوە کرد و بە "هەنگاوێکی بەبڕشت لە بەهێزکردنی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی تێرۆری ژێر سێبەری کۆماری ئیسلامی زانی.