کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سی‌ئێن‌ئین: چین پدافەندی ئاسمانی بۆ ئێران دەنێرێت

10:30 - 22 خاکەلێوه 2726

هەواڵدەریی سی‌ئێن‌ئین لە زاری سەرچاوە هەواڵگرییەکانی ئەمریکاوە بڵاوی کردەوە کە چین بە نیازە لە حەوتووەکانی داهاتوودا سیستمە پێشکەوتووەکانی پدافەندی ئاسمانیی سەرشان بۆ ئێران بنێرێت و بۆ شاردنەوەی سەرچاوەی چەکەکانیش پەنا بۆ وڵاتانی سێیەم دەبات تا ڕێڕەوی گواستنەوەی نهێنی دروست بکات

ئەم ڕاپۆرتە ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو موشەکانە لە جۆری مانپادن و پێشتر لە شەڕی چل ڕۆژەی ڕابردوودا مەترسیی گەورەیان بۆ سەر فڕۆکە ئەمریکییەکان لە بەرزییە نزمەکاندا دروست کردووە و تەنانەت پێدەچێت ئفڕۆکە شەڕکەرەی جۆری ئێف پانزەیەی ئەمریکا کە لە ئاسمانی ئێران خرایە خوارەوە بە هەمان سیستم پێکرابێت کە ئێران بە سیستمی نوێ ناوی بردبوو.

لە بەرامبەردا باڵیۆزخانەی چین لە واشنگتۆن تەواوی ئەم هەواڵانەی ڕەت کردەوە و ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی چەک بە هیچ لایەنێکی شەڕ نادات و لە سەرەتای ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا و ئیسرائیلەوە بەردەوام هەوڵی داوە زەمینە بۆ ئاگربەست و کۆتاییهێنان بە قەیرانەکە خۆش بکات.