کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ترامپ: گەرووی هۆرمۆز دەکرێتەوە؛ سپای ئێران بە توندی لاواز بووە

10:46 - 22 خاکەلێوه 2726

دۆناڵد ترامپ بە ئاماژەدان بە لاوازبوونی بەرفراوانی توانای سەربازیی کۆماری ئیسلامی، ڕایگەیاند کە بۆ کردنەوەی گەرووی هۆرمۆز پێویست بە هیچ پلانێکی جێگرەوە ناکات.

ترامپ وتی: "پێویستمان بە پلانی جێگرەوە نییە. سپای ئەوان شکستی هێناوە. سپاکەیان لەنێو چووە. ئێمە تا ڕادەیەکی زۆر هەموو شتێکمان لاواز کردووە. ئەوان مووشەکی زۆر کەمیان هەیە. توانای بەرهەمهێنانی کەمیان هەیە. ئێمە گورزێکی قورسمان لێداون."

ناوبراو هەروەها ئامانجی سەرەکیی ڕێککەوتن لەگەڵ تاران بۆ ڕێگریگریکردن لە دەستڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی گەڕاندەوە و زیادی کرد کە ئەم بابەتە ٩٩ لەسەدی لە کارە لەپێشینەکانی واشنگتۆن پێک دەهێنێت.

ترامپ لە بەردەوامی کێشەی گۆڕینی ڕێژیمی ڕەت نەکردەوە، بەڵام جەختی کردەوە کە ئەم بابەتە هەرگیز پێوەری سەرەکیی سیاسەتی ئەمریکا نەبووە.

سەرۆککۆماری ئەمریکا بە دەربڕینی دڵنیایی سەبارەت بە کردنەوەی گەرووی هۆرمۆز وتی کە لە ئەگەری بەردەوامبوونی دۆخی ئێستا، ڕێڕەوی تێپەڕبوونی کەشتییە بازرگانییەکان بەم زووانە دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی ئاسایی.