مەجد تەها، ستراتیژیستی سیاسیی خەڵکی ئیمارات، ڕایگەیاند کە ئەبوو زەبی هەرگیز قبوڵی ناکات ئێران بۆ دەستڕاگەیشتن بە گەرووی هۆرمۆز مەرج دابنێت.
ناوبراو لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس نووسیویەتی: "بۆ ئەوەی دەوڵەتی ترامپ تێبگات، گەرووی هۆرمۆز کراوە نییە."
تەها هەروەها جەختی کردەوە کە ئیمارات ڕێگە نادات هیچ ئەکتەرێک ئازادیی کەشتیوانی سنووردار بکات.
ناوبراو هەروەها بە ئاماژەدان بە هەندێک لە وڵاتانی ناوچەکە زیادی کرد کە هیچ وڵاتێک مافی ئەوەی نییە بڕیار لەسەر هاتووچۆ لەم ڕێڕەوە ستراتیژییەدا بدات و ئەم بابەتەی بە یاسای نێودەوڵەتی ناو برد، نەک ئامرازێک بۆ مشتومڕی سیاسی.
تەها هەروەها بە ڕەخنەگرتن لە هەڵوێستی هەندێک وڵات و ڕێکخراوەکانی ڕۆژئاوایی، ئەوانی بە "دانبەخۆداگرتن بەرامبەر کردەوەکانی ئێران" تۆمەتبار کرد.