نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی پاکستان ڕایگەیاند کە دانوستانەکانی نێوان ڕێژیمی ئێران و ئەمریکا بە شێوەیەکی فەرمی لە ئیسلامئاباد دەستی پێ کردووە.
بەپێی بەیاننامەکە، شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان، هاوکات لەگەڵ دەسپێکی ئەم گفتوگۆیانە لەگەڵ "جیدی ونس"، جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا کۆبووەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان دانوستانەکان لەم قۆناغەدا لە دوو ڕێڕەوی جیاوازدا بەڕێوە دەچن؛ ڕێڕەوێکیان لە نێوان پاکستان و ئەمریکا و ئەوی تریان لە نێوان پاکستان و ئێراندایە.
ئاماژە بەوەش کراوە کە لە ئەگەری هەبوونی پێشکەوتنی پێویست لە داواکاری و مەرجەکانی هەردوولادا، ئەگەری گۆڕانی ئەم گفتوگۆیانە بۆ دانوستانی سێ قۆڵی لە ئارادایە.
ئەم دانوستانانە لە کاتێکدا بەڕێوە دەچن کە بەردەوامیی گرژییەکان لە لوبنان سێبەری بەسەر کەشی گفتوگۆکاندا کێشاوە.