کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نیگەرانیی کۆمیتەی دۆزینەوەی ڕاستییەکان لە دۆخی زیندانییان و پچڕانی ئینتێرنێت لە ئێران

17:18 - 22 خاکەلێوه 2726

کۆمیتەی دۆزینەوەی ڕاستییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران، ڕۆژی هەینی لە بەیاننامەیەکدا نیگەرانیی قووڵی خۆی لە هەمبەر دۆخی زیندانییان لە دوای دەسپێکی شەڕ و هەروەها پچڕانی درێژخایەنی هێڵی ئینتێرنێت لەو وڵاتە دەربڕی کە تا ئێستاش بەردەوامە.

کۆمیتەی دۆزینەوەی ڕاستییەکان لە پەیوەندی لەگەڵ دەستبەسەرکراواندا، بەتایبەت ئاماژەی بە دەستبەسەرکراوانی خۆپێشاندانەکانی بەفرانباری ١٤٠٤ و هەروەها ئەو کەسانە کردووە کە لە دوای هەڵگیرسانی شەڕ دەستبەسەر کراون.

ئەم کۆمیتەیە هەروەها نیگەرانیی توندی خۆی بەرامبەر بە پچڕانی بەردەوام و نزیکەی ١٠٠ لەسەدی ئینتێرنێت لە وڵاتدا، سەرکوتکردنی چالاکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ئەو لەسێدارەدانانەی کە ئەم دواییانە بە تۆمەتی ئەمنییەتی لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە جێبەجێ کراون.