کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی پزیشکێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر لە سلێمانی

12:01 - 23 خاکەلێوه 2726

دوکتور دیار نەجیب، پزیشکی پسپۆڕ شەوی شەممە، لەسەر یەکشەممە ٢٢ی خاکەلێوە بەهۆی نەخۆشی لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
دوکتور دیار نەجیب، کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و یەکێک لە پزیشکە دڵسۆزەکانی کوردستان بوو. ئەو کە نەوەی مامۆستا عەبدولکەریمی مودەڕیس و لە بنەماڵەیەکی پڕخزمەت و ڕێزداری کورد بوو، پێوەندییەکی نیزیکی بە حیزبی دێموکرات هەبوو. 
دوکتور دیار نەجیب لە هەموو دەرەتان و ئیمکاناتێکی بەردەستی بۆ خزمەتکردن بە کوردەکانی ڕۆژهەڵات نیشتەجێ لە باشووری کوردستان بەتایبەت کادر و پێشمەرگەکانی حیزب و بنەماڵەکانیان کەلکی وەردەگرت. دڵسۆزی، خەمخۆری و نیشتمانپەروەریی دوکتور دیار کەسایەتییەکی خۆشەویست و ڕێزداری لە بەڕێزیان دروست کردبوو.
ناوەندی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت بە کۆچی ناوەختی دوکتور دیار نەجیب سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری بەرێزیان دەکا و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.