ڤۆلکێر تورک، کۆمیساریای باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا لەسێدارەدان و دەستبەسەرییەکانی لە ئێران مەحکووم کرد و بیگەرانی لەو بارەیەوە دەربڕی.
ڤۆلکێر تورک لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بە بەرزبوونەوەی ئاماری دەسبەسەرکردنەکان لە لایەن دەزگای بەناو دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە کردووە، کە زۆربەیان بە تۆمەتی "سیخوڕی و هاوکاری لەگەڵ دوژمن" دەستبەسەر کراون.
بەپێی ئامارەکانی نووسینگەی ناوبراو، لە ماوەی پێنج حەفتەی ڕابردوودا کە شەڕ لە نێوان ڕێژیمی ئێران و ئەمریکا وئیسرائیل دەستی پێکردووە، لانیکەم ٢ هەزار ٢٣٤ کەس لە شارە جیاجیاکانی ئێران دەستبەسەر کراون.
لە کاتێکدا کە تاران و شارەکانی دیکە ڕۆژانە لەژێر بۆردومانی چڕدان، هیچ زانیارییەک لەسەر ناسنامە و دۆخی دۆسیەی ئەم دەستبەسەرکراوانە لەبەردەستدا نییە. میدیاکانی سەر بە ڕێژیم بێدەنگییان بەرانبەر ئەم بابەتە هەڵبژاردووە و هیچ وردەکارییەک بڵاو ناکەنەوە.
کۆمیساریای باڵای مافەکانی مرۆڤ هەروەها نیگەرانیی قووڵی خۆی بەرانبەر بە "دۆخی شۆکهێنەر"ی ئەو خۆپیشاندەرانە دەربڕی کە لە مانگی بەفرانباری ڕابردوودا دەستبەسەر کراون و تا ئێستاش لە زیندانەکاندا ڕاگیراون.