کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سێنتکام: گەمارۆی دەریایی بەندەرەکانی ئێران لە دووشەممەوە دەست پێدەکات

10:26 - 24 خاکەلێوه 2726

فەرماندەیی ناوەندیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (سێنتکام)، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە بۆ جێبەجێکردنی فەرمانی سەرۆککۆماری ئەمریکا، " لە ئێوارەی ڕۆژی دوشەممە ٢٤ی خاکەلێوە بە کاتی ئێران"  گەمارۆی دەریایی بۆ سەر سەرجەم ڕێڕەوەکانی چوونەژوورەوە و چوونەدەروە بۆ بەندەرەکانی ئێران دەست پێدەکات.

بەپێی ئەم ئاگادارییە، ئەم گەمارۆیە بە شێوەیەکی یەکسان و بێ جیاوازی بەسەر کەشتییەکانی سەر بە هەموو ئەو وڵاتانەدا دەسەپێنرێت کە دەچنە نێو بەندەر و ناوچە کەناراوییەکانی ئێران یان لێیان دەچنە دەرەوە؛ لەوانە هەموو بەندەرەکانی ئێران لە کەنداو و دەریای عومان.

لە هەمان کاتدا، لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هێزەکانی سێنتکام ڕێگری لە ئازادیی گەشتی دەریایی بۆ ئەو کەشتییانە ناکەن کە لە گەرووی هورمزەوە بەرەو بەندەرەی وڵاتانی دیکە دەڕۆن یان لێیان دەچنە دەرەوە.

لە بەیاننامەی سێنتکام هاتووە: ''زانیاری زیاتر پێش دەستپێکردنی گەمارۆکە، لە ڕێگەی ئاگادارییەکی فەرمییەوە دەخرێتە بەردەست کەرتی دەریاوانی بازرگانی.''