کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەکارکەوتنی ٦٠ فرۆکەی موسافیربەری و زیانی ٣٠ هەزار میلیارد تمەنی بە کەرتی فڕۆکەوانیی ئێران

12:10 - 24 خاکەلێوه 2726

بەهۆی سیاسەتە شەڕخوازانەکانی کۆماری ئیسلامی، کەرتی گواستنەوەی ئاسمانیی ئێران تووشی داڕمان بووە و پتر لە ٣٠ هەزار میلیارد تمەن زیانی دارایی بەر شیرکەتەکانی فرۆکەوانی کەوتووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی "دنیای اقتصاد"، سکرتێری ئەنجومەنی شیرکەتەکانی فڕۆکەوانیی ئێران دانی بەوەدا ناوە کە بەهۆی هێرشەکانەوە، ٦٠ فڕۆکەی مسافیربەری لە چرخی فڕین چوونەتە دەرەوە، ئەمەش پتر لە ٣٠ هەزار میلیارد تمەن خەسارەتی بە شیرکەتی فڕۆکەوانی گەیاندووە.

لەم شەڕەدا کە ڕێژیمی تاران تێیدا بووەتە هۆی تێکدانی ئەمنیتیەتی ناوچەکە، ٧ فڕۆکەخانەی گرینگی وڵات کراونەتە ئامانج. لەوانە فڕۆکەخانەکانی "مێهراباد"ی تاران، تەورێز و کاشان زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە.

هەروەها شیرکەتەکانی وەک "ماهان"، "ئێران ئەیر" و "زاگرۆس" کە بەشێکیان هەمیشە لە خزمەت مەبەستە سەربازییەکانی سپای پاسداران بوون، لە سەرووی لیستی زیان لێکەوتوواندان.

ئەم وێرانکارییە لە کاتێکدایە کە ژێرخانی فڕۆکەوانیی ئێران بەهۆی گەمارۆکان و گەندەڵیی نێوخۆییەوە پێشتریش لە لێواری داڕماندا بوو.

ئێستا پسپۆڕان دەڵێن وڵات بۆ بوژانەوەی کەرتی گەشتیاری پێویستی بە ٥٠٠ فڕۆکەی نوێ هەیە؛ بەڵام لە ژێر سێبەری حوکمڕانییەکدا کە بودجەی وڵات لە بڕی ئاوەدانکردنەوە، بۆ گرووپە میلیشیاکان و شەڕی بێسوود خەرج دەکات، دابینکردنی ئەو پێداویستییانە وەک مەحاڵ دەردەکەوێت.