کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڕشەی ترامپ لەگەڵ دەستپێکی گەمارۆی دەریایی

18:41 - 24 خاکەلێوه 2726

دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا هەڕەشەی لە کۆماری ئیسلامی کرد و ڕایگەیاند کە هەر جۆرە نزیکبوونەوەیەکی کەشتییەکانی ئێران لە گەمارۆ دەریایییە جێبەجێکراوەکە، بە وڵامێکی خێرا و یەکلاکەرەوە ڕووبەڕوو دەبێتەوە.

ترامپ بە ئاماژەدان بە هێرشەکانی ئەم دواییە وتی: "هێزی دەریایی ئێران ئێستا لە بنی دەریایە؛ بە تەواوی لەنێو چووه‌ - ١٥٨ کەشتی."

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد تەنیا ژمارەیەکی کەم لەوانەی کە بە "بەلەمە هێرشبەرە خێراکان" ناویان دەبات نەکراونەتە ئامانج، چونکە لە ڕوانگەی واشینگتۆنەوە وەک هەڕەشەیەکی ئەوتۆ هەژمار ناکرێن.

سەرۆککۆماری ئەمریکا هۆشداریی دا: "ئەگەر هەرکام لەم کەشتییانە لە گەمارۆ دەریایییەکەی ئێمە نزیک ببنەوە، دەستبەجێ لەنێو دەبرێن" و جەختی کردەوە کە ئەم کارە بە هەمان ئەو شێوازە ئەنجام دەدرێت کە ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ڕووبەڕووبوونەوەی بازرگانانی ماددەی هۆشبەر لە دەریادا بەکاری دەهێنێت.