کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەوڵی وڵاتانی عەرەبی بۆ دۆزینەوەی ڕێگەی نوێی هەناردەکردنی نەوت

12:19 - 13 خاکەلێوه 2726

ڕۆژنامەی ''فایننشاڵ تایمز'' بڵاوی کردەوە، وڵاتانی کەنداو خەریکی تاوتوێکردنی پەرەپێدانی هێڵە لوولەکانی نەوتن بۆ دەرەوەی گەرووی هورمز؛ ئەمەش بە ئامانجی کەمکردنەوەی پشتبەستن بەو ڕێڕەوە ئاوییە ستراتیژییە بۆ هەناردەکردنی وزە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، یەکێک لە بژاردە سەرەکییەکان دروستکردنی ڕێڕەوێکی بازرگانییە کە نیمچەدوورگەی عەرەبی لە ڕێگەی بەندەری "حەیفا"وە بە دەریای ناوەڕاست ببەستێتەوە.

تەنیا عەرەبستانی سعوودیە توانیویەتی لە ناوەڕاستی ئەم شەڕەدا نەوتەکەی هەناردە بکات. ئەمەش بەهۆی هەبوونی هێڵی لوولەی "ڕۆژهەڵات-ڕۆژاوا"یە کە کێڵگە نەوتییەکانی ئەو وڵاتە ڕاستەوخۆ بە بەندەری "یەتبوع" لەسەر دەریای سوور دەبەستێتەوە و بە تەواوی گەرووی هورمز دەور دەدات.

بەڕێوەبەرێکی باڵای کەرتی وزە لە کەنداو بە "فایننشاڵ تایمز"ی ڕاگەیاندووە: ''ئێستا کە سەیری ڕابردوو دەکەین، دروستکردنی هێڵی ڕۆژهەڵات-ڕۆژااوا هەنگاوێکی زۆر ژیرانە و ستراتیژی بووە.''

نوێیەکانی وڵاتانی کەنداو تەنیا لە دروستکردنی هێڵی لوولەی نەوتدا کورت نابنەوە، بەڵکوو پلانەکە پەرەپێدانی تۆڕێکی بەرفراوان لە هێڵی ئاسن و ڕێگەی وشکانییە، بۆ ئەوەی پشتبەستنی تەواوی بە گەرووی هورمز بۆ سیفر کەم بکەنەوە و ئەمنییەتی هەناردەی وزەی خۆیان بپارێزن.