کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مووساد: ئەرکی ئێمە بە ڕووخانی ڕێژیمی ئێران کۆتایی دێت

17:04 - 25 خاکەلێوه 2726

بەرپرسی ڕێکخراوی هەواڵگری ئیسرائیل (مووساد) ڕایگەیاند کە ئامانجی کۆتایی ئەوان لەنێوبردنی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامییە و هەتا ئەو کاتەی ئەو ڕێژیمە لەسەر دەسەڵات بێت، ئەرکی ئەوان تەواو نابێت.

"دەیڤید بارنێع" بەرپرسی مووساد، لە نوێترین لێدوانیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ٤٠ ڕۆژ شەڕی چڕوپڕ دەستکەوتی زۆر گرینگی هەبووە، کە گرینگترینیان وەشاندنی زەربە لە ئامانجی سەرەکیی دوژمن بووە ، واتە تێکدانی پلانی لەنێوبردنی وڵاتی ئیسرائیل.

ناوبراو جەختی کردەوە کە کارەکانی ئەوان هێشتا کۆتایی نەهاتووە و وتی: "ئێمە لە پێشەوە پلانمان دانابوو کە ئەم هەڵمەتە بەردەوام بێت و تەنانەت لە قۆناغی دوای شەڕیشدا درێژەی هەبێت. پێبەندبوونی ئێمە تەنیا ئەو کاتە تەواو دەبێت کە ئەم ڕێژیمە توندڕەوە بڕوخێت.''

ئەم لێدوانانەی بەرپرسی مووساد لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی نێوان تاران و تێلئاڤیڤ گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی خۆی و ئیسرائیل بە ئاشکرا باس لە گۆڕینی ڕێژیم لە ئێران وەک تاکە ڕێگەچارە بۆ دابینکردنی ئەمنییەتی ناوچەکە دەکات.