کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێرش کرایەوە سەر کەمپی بنەماڵەکانی حیزبی دێموکرات لە نیزیک کۆیە

18:05 - 25 خاکەلێوه 2726

کاتژمێر ٥ی ئێوارە ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٥ی خاکەلێوە جارێکی دیکە کەمپی ئازادیی، شوێنی نیشتەجیبوونی بنەماڵەکانی حیزبی دێموکرات لە نیزیک کۆیە بەئامانج گیرایەوە.

هێرشی مووشەکی و دڕۆنیی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کەمپەکانی حیزبی دێموکرات هاوکات بووە لەگەڵ شەپۆلێکی نوێی هێرش کە ئەم دوانیوەڕۆیە کراوەتە سەر کەمپی سوورداش لە نیزیک سلێمانی؛ هەروەها چەند ناوچەیەکی دیکەش لە خەلیفان و ڕواندز لە باشووری کوردستان هێرشیان کرایەوە سەر.

کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی دەسپێکی شەڕ لەگەڵ ئەمریکا و ئیسڕائیلەوە هەتا ئێستا بە زیاتر لە ١١٠ مووشەک و دڕۆن کەمپی بنەماڵەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بنکە دەرمانی و پەروەردەییەکانی ئەم حیزبەی بە ئامانج گرتووە.

ئەو هێرشانە تەنانەت لە کاتی ئاگربەسی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئەمریکاش بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات نەوەستاون.