کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەرتەشی ئیسرائیل بنکەیەکی هێزی زەوینی سپای پاسدارانی لە تاران کردە ئامانج

14:47 - 13 خاکەلێوه 2726

ئەرتەشی ئیسرائیل ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی خاکەلێوە، ڕایگەیاند کە لە ڕەوتی هێرشە ئاسمانییەکانی ڕۆژی چوارشەممە بۆ سەر ژێرخانەکانی ڕێژیم لە تاران، بنکەیەکی هێزی زەوینی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی و ناوەندێکی فەرماندەیی گەڕۆک خاپوور کراون.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەلایەن ئەرتەشی ئیسرائیلەوە بڵاو کراونەتەوە، ڕێژیمی ئێران بۆ ڕێگریکردن لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا، یەکە گەڕۆکەکان وەک ناوەندی فەرماندەیی بەکار دەهێنێت.

بە وتەی ئەرتەش، ئەو شوێنانە لە کاتێکدا کراونەتە ئامانج کە فەرماندەکان لە نێوخۆیاندا ئامادە بوون.

سەرباری ئەمانە، ئەرتەشی ئیسرائیل کۆگایەکی مووشەکی بالیستیکی لە ناوچەی تەورێز بۆردومان کرد. ئەرتەش ڕایگەیاند: ''ئەمە بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکان بۆ لاوازکردنی توانای مووشەکیی ڕێژیمی ئێران.''