دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کاناڵی "فاکس نیوز" ڕایگەیاند کە سەرەڕای نزیکبوونەوە لە کۆتاییی تێکهەڵچوونەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی، ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمریکا هێشتا بەردەوامن و کارەکە هێشتا تەواو نەبووە.
ترامپ لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ماریا بارتیرۆمۆ جەختی کردەوە کە هەنگاوە سەربازییەکانی واشنگتۆن ڕێگری کردووە لەوەی ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات.
ناوبراو وتی: "ئەگەر هەنگاومان دژی کۆماری ئیسلامی هەڵنەگرتبا، ئێستا ڕووبەڕووی ئێرانێکی خاوەن چەکی ئەتۆمی دەبوونەوە و لەو کاتەدا ناچار دەبوون ئیمتیازیان پێ بدەن."
سەرۆککۆماری ئەمریکا هەروەها ڕایگەیاند کە دۆخی ئێستا نیشانی دەدات کۆتاییی تێکهەڵچوونەکە "زۆر نزیکە"، بەڵام هۆشداریی دا کە لە ئەگەری ڕاگرتنی هەنگاوەکان، ڕەنگە بونیادنانەوەی ئێران چەندین دەیەی پێ بچێت. بە وتەی ئەو، کۆماری ئیسلامی بە توندی خوازیاری گەیشتن بە ڕێککەوتنە.
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدا دەدرێن کە دوای شکستهێنانی دانوستانەکانی ئەم دوایییەی نێوان هەردوو لایەن، ئەمریکا لە ڕۆژی دووشەممەوە گەمارۆیەکی دەریاییی دژی ئێران بۆ زیادکردنی گوشارەکان دەست پێ کردووە.
هاوکات ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن دانوستانەکانی ئەمریکا لەگەڵ ئێران ڕۆژی پێنجشەممە لە پاکستان دەست پێ بکەنەوە.