کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی باوکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات لە سەردەشت

16:46 - 26 خاکەلێوه 2726

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی خاکەلێوە، کاک عەلی عەلیپوور ناسراو بە "عەلی مام برایمی"، خەڵکی گوندی "کۆلەسەی خوارێ" سەر بە ناوچەی سەردەشت، بەهۆی نەخۆشی ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک عەلی عەلیپوور، لە دایکبووی ١٥ی جۆزەردانی ١٣٣٥ی هەتاوی بوو. ناوبراو کەسێکی خۆشەویست و نیشتمانپەروەری ناوچەکە بوو، کە بەداخەوە دوای هەشت مانگ ململانێ لەگەڵ نەخۆشی بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە، کۆچی دوایی کرد.

جێگەی ئاماژەیە کە کچێکی ناوبراو بە ناوی "بەهار عەلیپوور"، لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندایە و بۆ وەدیهێنانی ئامانجە ڕەواکانی نەتەوەکەی خەبات دەکات.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەیەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.