ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی خاکەلێوە، سێ کەس لە هێزەکانی ئینتزامیی یەگان ئیمدادی ڕێژیم لە شاری سەراوان لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا کوژران.
ناوەندی ڕاگەیەندنی هێزەکانی ئینتزامیی ڕێژیم لە بەلووچستان ئەم هەواڵەی پشتراست کردووەتەوە و وردەکاری زیاتری لەبارەی ڕووداوەکە بڵاو نەکردووەتەوە.
تا ئێستا هیچ گرووپێک بەرپرسیاریەتیی ئەم هێرشەی لە ئەستۆ نەگرتووە.
هێرشی چەکداری بۆ سەر هێزەکانی ڕێژیم لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان پشتریش لە ئارادا بووە. لە دوایین نموونەدا پێش دەستپێکردنی شەڕی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل، مانگی گەلاوێژی ساڵی ڕابردوو پێنج کەس لە هێزەکانی ڕێژیم لە نزیک پازگای "دامەن" لە ئێرانشار کوژران.
گرووپی "جەیشولعەدل" بەرپرسیاریەتیی ئەو هێرشە و چەندین هێرشی دیکەی لە ئەستۆ گرتبوو.