هاوکات لەگەڵ توندبوونی لێکەوتە ئابوورییەکانی شەڕ، نیگەرانییەکان سەبارەت بە زیادبوونی بێکاری و دەرکردنی بەکۆمەڵی کرێکاران لە ئێران ڕووی لە زیادبوونە.
جەلیل سازگارنژاد، چالاکوانی ئابووری، بە ئاماژەدان بە زیانگەیشتن بە ژێرخانە بەرهەمهێنەرەکان هۆشداری دا کە داخران یان کەمبوونەوەی چالاکیی شیرکەتەکان دەکرێت ببێتە هۆی بێکارییەکی بەرفراوان.
بە وتەی ئەو، زیانگەیشتن بە یەکە گەورە پیشەسازییەکانی وەک پاڵاوگەکان و وێستگەکانی کارەبا، زنجیرەیەک لە سستبوونی لە پیشەسازییە بچووکەکاندا دروست کردووە و یەکەم کاردانەوەی خاوەنکارەکانیش، دەرکردنی هێزی مرۆییە.
بەپێی ڕاپۆرتی وەزارەتی ئابووری، دوای شەڕە ١٢ ڕۆژە، نزیکەی ٦٠٠ هەزار کەس کارەکانیان لەدەست داوە، بەڵام ئامارێکی ورد سەبارەت بە بێکارییەکان بەهۆی لە شەڕی ئەو دواییە بڵاو نەکراوەتەوە.
هەروەها کێشەکانی دابینکردنی کەرەستەی خاو و سنووردارکردنی دراو، گوشارێکی دووقاتی خستووەتە سەر کەرتی بەرهەمهێنان.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە پارێزگاکانی تاران، خوزستان و بوشەهر زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە و هاوکات لەگەڵ بەردەوامیی پچڕانی ئینتێرنێت، زۆربەی کارە ئۆنلاینەکانیش بە کردەیی لەنێو چوون.