کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەزیری شەڕی ئەمریکا: ئەگەر ئێران ڕێککەوتن نەکات، ژێرخانەکانی بۆردومان دەکرێن

16:29 - 27 خاکەلێوه 2726

پیت هێگسێت، وەزیری شەڕی ئەمریکا هۆشداریی دایە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی کە ئەگەر مەرجەکانی ڕێککەوتنی ئاشتی قبووڵ نەکەن، ڕووبەڕووی هێرشی چەکداری و بۆردومانی بنکە گرینگەکانی وزە و کارەبا دەبنەوە.

هێگسێت جەختی لەوە کردەوە کە گەمارۆی دەریایی سەر ئێران کە لەم حەوتوویەوە دەستی پێکردووە، تا کاتێکی نادیار بەردەوام دەبێت و هێزەکانی ئەمریکا ڕێگری لە هەر کەشتییەک دەکەن کە بیەوێت بچێتە نێو بەندەرەکانی ئێران یان لێیان بێتە دەرێ.

هاوکات ژێنراڵ دەن کین، سەرۆکی ستادی هاوبەشی ئەرتەشی ئەمریکا ڕایگەیاند کە هێزەکانیان لە ئامادەباشیی تەواودان و هەر کەشتییەک بیەوێت گەمارۆکە بشکێنێت، بە هێزی سەربازی وەڵامی دەدەنەوە. ئەو ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم ئۆپەراسیۆنە چ لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان و چ لە نێو ئاوە هەرێمییەکانی ئێراندا جێبەجێ دەکرێت.