کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بە دڕۆن هێرش کرایەوە سەر حیزبی دێموکرات

22:13 - 27 خاکەلێوه 2726

کاتژمێر ٩:١٥ی ئەمشەو پێنجشەممە، ٢٧ی خاکەلێوە، جارێکی دیکە بە دوو  دڕۆن نزیک کەمپی ئازادیی، شوێنی نیشتەجیبوونی بنەماڵەکانی حیزبی دێموکرات لە نیزیک کۆیە بەئامانج گیرایەوە.

هەر لە درێژەی هێرشە درۆنییەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کەمپی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ کەمپی زڕگوێز، شوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە سنووری سلێمانیش کرابووە ئامانج. هەروەها ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی خاکەلێوەش، کەمپی دێگەڵەی حیزبی دێموکرات و بنکەیەکی پارتی ئازادی کوردستان بۆ جاری چەندەم بە دڕۆن کرابوونەوە ئامانج.

کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی دەسپێکی شەڕ لەگەڵ ئەمریکا و ئیسڕائیلەوە هەتا ئێستا بە زیاتر لە ١١٢ مووشەک و دڕۆن کەمپی بنەماڵەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بنکە دەرمانی و پەروەردەییەکانی ئەم حیزبەی بە ئامانج گرتووە.