کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە: بوژانەوەی کەرتی نەوتی ناوچەکە دوو ساڵی پێ دەچێت

16:06 - 28 خاکەلێوه 2726

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە دەڵێت گەڕانەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بۆ ئاستی پێش زیانگەیشتن بە دامەزراوە نەوتییەکانی ناوچە، ئەگەری هەیە نزیکەی دوو ساڵ کاتی بوێت.

فاتح بیرۆڵ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئەم ئاژانسە، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەیەکی سویسی ڕایگەیاندووە کە کاتی چاکبوونەوەی بەرهەمهێنان لە وڵاتە جیاوازەکاندا، جیاوازە و عێراق بۆ گەڕانەوە بۆ ئاستی پێشوو، پێویستی بە کاتێکی زیاتر بەراورد بە عەرەبستانی سعوودی دەبێت.

ناوبراو وتی: "بە گشتی، نزیکەی دوو ساڵ دەخایەنێت تا بەرهەمهێنانی ناوچەکە بۆ ئاستەکانی پێشوو دەگەڕێتەوە."

بیرۆڵ جەختی کردەوە کە خەمڵاندنەکان بەپێی بارودۆخی هەر وڵاتێک و ئاستی زیانگەیشتن بە ژێرخانەکان دەگۆڕێن.

بەپێی خەمڵاندنەکانی ئۆپێک (OPEC)، بەرهەمهێنانی نەوت لە وڵاتە زیانپێکەوتووەکاندا لە مانگی مارسدا دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە، ئەمەش نیشاندەری پەککەوتنی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی وزەیە.