کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێرش بۆ سەر کەمپەکانی حیزبی دێموکرات سێ شەهید و چەند برینداری لێ کەوتەوە (نوێ دەکرێتەوە)

18:47 - 28 خاکەلێوه 2726

هێرشی مووشەکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە هەرێمی کوردستان شەهید و برینداری لێ کەوتەوە.
کۆماری ئیسلامیی ئێران دوانیوەڕۆی ڕۆژی هەینی، ٢٨ی خاکەلێوە بە دڕۆن و مووشەک شەپۆلێکی نوێی هێرشی کردەوە سەر کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران. بەو هۆیەوە باوک و کوڕێک شەهید و بریندار بوون. لەو پەلامارەدا شاهین ئازەربەرزین، شەهید بووە و نادر ئازەربەرزین، باوکی شاهین بە توندی بریندار بووە.
هەروەها لە هێرشێکی دیکە بۆ سەر پۆلێک لە پێشمەرگەکانی حیزب دوو پێشمەرگەی کچ بە ناوەکانی نەدا میری و سەمیرا ئەڵڵایاری شەهید و چەند پێشمەرگەیەکی دیکە بریندار بوون.