کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دابەزینی نرخی نەوت لە دوای ڕاگەیاندنی کراوەبوونی گەرووی هۆرمۆز

10:29 - 29 خاکەلێوه 2726

نرخی جیهانیی نەوت ڕۆژی هەینی، لە وڵامی ڕاگەیاندنی ئێران سەبارەت بە کراوەبوونی گەرووی هۆرمۆز بۆ هاتوچۆی کەشتییە بازرگانییەکان، دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و زیاتر لە ١٠ لەسەد نرخەکەی دابەزیوە.

بەپێی داتاكانی بازاڕ، نرخی نەوتی خاوی تێکساس (WTI) بۆ خوار ٨٥ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دابەزی و نەوتی خاوی برێنتیش بە هەمان شێوە دابەزی بۆ نزیکەی ٨٩ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

هەروەها ترامپ لە پەیامێکدا لە "ترووس سۆشیال" جەختی کردەوە کە گەرووی هۆرمۆز بە تەواوی کراوەیە، بەڵام لە هەمان کاتدا گەمارۆی دەریایی سەر ئێران تا تەواوبوونی گشتگیرانەی ڕێککەوتنەکان بەردەوام دەبێت.

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە سەرەتای دەستپێکردنی ململانێکان لە نزیکەی مانگ و نیوێک لەمەوبەرەوە، نرخی نەوت بۆ ئاستەکانی سەروو ١٠٠ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرز ببووەوە؛ بە جۆرێک کە نرخی نەوتی ئەمریکا لە سەرەتای ئاوریلدا گەیشتبووە نزیکەی ١١٣ دۆلار و نەوتی برێنتیش لە کۆتایی مارسدا ١١٩ دۆلاری تێپەڕاندبوو.