کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆبوونەوەی کوردەکانی گلاسکۆی سکاتلەند دژ بە هێرشە تێرۆریستییەکانی ڕێژیمی ئێران

21:21 - 30 خاکەلێوه 2726

کوردەکانی شاری گلاسگۆی سکاتلەند بۆ مەحکوومکردنی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کەمپەکانی هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆبوونەوەیەکیان ڕێک‌خست. ئەم کۆبوونەوەیە ڕۆژی یەکشەممە، ٣٠ی خاکەلێوە بەڕێوە چوو.

کۆبوونەوەکە بە وتاری "وشیار شوجاعی" لەسەر دوایین ڕووداوەکانی کوردستان و چەندی‌وچۆنی هێرشەکانی ڕێژیم بۆ سەر حیزبە سیاسییەکان دەستی پێ کرد.

پاشان "سیامەک فەرداد"  بەیاننامەی ناوەندی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی سەبارەت بە تازەترین هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر حیزبی دێموکرات خوێندەوە. لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەشەدا "سەلیم ساڵح" چالاکی سیاسیی باشووری کوردستان سەبارەت بەو دۆخە بە زمانی ئینگلیزی وتارێکی پێشکێش کرد.

ئەم کۆبوونەوەیە بە وتنەوەی دروشمی شۆڕشگێڕانە بە زمانەکانی کوردی و ئینگلیزی و هەروەها پێشکەشکردنی چەند سروودێکی نیشتمانی وەک "ئەی شەهیدان" بەردەوام بوو.