کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆبوونەوەی سەربازیی ٤٠ وڵات بۆ دابینکردنی ئەمنییەتی گەرووی هۆرمۆز

19:21 - 13 خاکەلێوه 2726

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ڕایگەیاند کە دوای کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ٤٠ وڵاتی جیهان، بڕیارە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە بەشداریی "داڕێژەرانی سەربازی" بەڕێوە بچێت بۆ تاوتوێکردنی چۆنیەتیی پاراستنی ئەمنییەتی هاتوچۆی دەریایی لە گەرووی هۆرمۆز.

ئیڤێت کوپێر، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم گفتوگۆیانە جەخت لەسەر "بەکارهێنانی هەموو ئامرازە دیپلۆماسی و ئابوورییەکان" دەکەنەوە بۆ ئەوەی گوشار بخرێتە سەر ئێران. هەروەها بڕیارە لەم کۆبوونەوانەدا باس لە ڕێکارەکانی پاراستنی گیانی دەریاوانان و هەماهەنگییەکی جیهانی بۆ "کردنەوەی ئارام و بەردەوامی گەرووی هۆرمۆز" بکرێت.

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە کۆبوونەوەیەکی ئانلایندا لەگەڵ هاوتا نێودەوڵەتییەکانی، هۆشداریی دا لەسەر مەترسییەکانی داخستنی گەرووی هۆرمۆز لە لایەن ئێرانەوە. ناوبراو وتی کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا تەنیا ٢٥ کەشتی بە گەرووەکەدا تێپەڕیون، لە کاتێکدا لە دۆخی ئاساییدا ڕۆژانە ١٥٠ کەشتی بەوێدا تێدەپەڕن.

داخستنی ئەم ڕێڕەوە نێودەوڵەتییە لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە، بووەتە هۆی ئەوەی نزیکەی ٢٠ هەزار دەریاوان لەناو ٢ هەزار کەشتیدا بکەونە ژێر سنووردارکردن و چاودێریی توندی هێزەکانی ئێران، ئەمەش نیگەرانییەکی گەورەی بۆ بازرگانیی جیهانی و ئەمنییەتی دەریاوانی دروست کردووە.