کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تڕامپ هەڕەشەکانی بۆ سەر ئێران زیاد کردووە و قالیبافیش دەڵێ کارتە نوێمان پێیە

11:45 - 1 بانەمەڕ 2726

محەممەدباقر قالیباف، سەرۆکی مەجلیسی ڕێژیم ڕایگەیاندوە ڕێژیمەکەی لە حەوتووەکانی ڕابردوودا خۆی بۆ ڕووکردنی کارتە نوێیەکان لە مەیدانی شەڕدا ڕێک‌خستووە. ناوبراو لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئیکس" ئەمریکای بە پێشێلکردنی ئاگربەست تۆمەتبار کردوە و ڕایگەیاندووە ناکرێ لەژێر هەڕەشەدا ناکرێ باس لە دانوستان بکەین، چونکی سەرۆککۆماری ئەمریکا بە گەمارۆی دەریایی کۆماری ئیسلامی دەیەوێت مێزی دانوستان بۆ مێزی خۆبەدەستەوەدانی ئێران بگۆڕێت.

لە بەرامبەردا، دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ "پی ‌بی‌ ئێس" ئێرانی وریا کردەوە لە ئەگەری کۆتاییهاتنی ئاگربەست بۆمب و مووشەکی زۆریان بە سەریاندا دەتەقێتەوە.

ترامپ هەروەها ئاماژەی بەوە دا ئەگەری بەردەوامیی دانوستانەکان لە پاکستان هەیە، بەڵام ڕوون نییە ئایا بەرپرسانی ئێران لەو کۆبوونەوەیەدا بەشدار دەبن یان نا، بەڵام ساغ بوونەتەوە لەوێ بەشدار بن.

ترامپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "تروس سۆشیاڵ"دا بڵاوی کردەوە کۆماری ئیسلامی ڕۆژانە بەهۆی گەمارۆی دەریاییەوە سەدان میلیۆن دۆلار زیانی لێ دەکەوێت و ئەم گوشارانە تا کاتی گەیشتن بە ڕێککەوتن بەردەوام دەبن.