وڵاتانی عەرەبیی دەوروبەری کەنداو نیگەرانیی خۆیان لە دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران دەربڕیوە. ئەوان پێیان وایە ئەم گفتوگۆیانە لەجیاتی کەمکردنەوەی گرژییەکان، ڕەنگە ببێتە هۆی زاڵبوونی پێگەی ستراتیژیی ئێران لە گەرووی هۆرمۆزدا.
"ڕۆیتێرز" بڵاوی کردەوە بەشێک لە وڵاتانی ناوچە لەو بڕوایەدان گەرموگوڕیی دانوستانەکان لەسەر دۆسییەی ئەتۆمیی ئێران، بووەتە هۆی کەمبوونەوەی بایەخدان بە ئەمنییەتی جموجۆڵی پاپۆڕەوانی و هەروەها ڕۆڵی ئێران لە یەکێک لە گرنگترین ڕێڕەوەکانی وزەی جیهاندا. ئەو بەرپرسانەی وڵاتانی ناوچە هۆشدارییان داوە هەر ڕێککەوتنێک نەبێتە هۆی گۆڕینی ئەم دۆخە، دەتوانێت ببێتە هۆی بەهێزکردنی پێگەی ئێران لە ڕێڕەوە نێودەوڵەتییە گرینگ و هەستیارەکانی هەناردەکردنی وزەدا.
چاودێرانی سیاسی پێیان لەسەر ئەو داگرتووە کە گەرووی هۆرمۆز بووەتە یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی پەیوەندییەکانی نێوان واشینگتۆن و تاران، لە کاتێکدا نیگەرانییە ئەمنییەتییەکانی وڵاتانی دەوروبەری کەنداو لەم پڕۆسەیەدا کەمتر بایەخی پێ دراوە.