کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی شاندێکی حیزب لە پرسەی "قەرەنی قادری"دا

16:34 - 1 بانەمەڕ 2726

شاندێکی ڕێبەریی حیزب لە پرسەی قەرەنی قادری، نووسەر، ڕۆژنامەنووس و لێکۆڵەری کورددا بەشدار بوو.

ڕێوڕسمی پرسە و سەرەخۆشیی قەرەنی قادری لە شاری سەلاحەدین بەڕێوە چوو و لەو ڕێوڕەسمەدا شاندێکی ڕێبەریی حیزب بە سەرپەرستیی محەممەدنەزیف قادری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی و بەرپرسی ناوەندی پێوەندییە ئێرانی و کوردستانییەکان لە نیزیکەوە هاوخەمیی خۆیان بە بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو قەرەنی قادری ڕاگەیاند.

قەرەنی قادری کە ڕۆژی یەکشەممە، ٣٠ی خاکەلێوە لە تەمەنی ٦٤ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەکی کتوپڕ لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد، کوردێکی نیشتمانپەروەر و ڕۆژنامەنووسێکی بەوەجی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو. قەرەنی قادری جگە لە زمانزانی و ڕۆژنامەنووسی توێژینەوە زانستییەکانی زیاتر لەسەر پرسە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، عێراق و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان بوو.