کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تەقەکردنی سپای پاسداران لە کەشتییەک لە گەرووی هۆرمۆز

10:26 - 2 بانەمەڕ 2726

سپای پاسداران ڕۆژی چوارشەممە لە گەرووی هۆرمۆز تەقەی لە کەشتییەکی بارهەڵگر کرد و زیانی پێگەیاند.

ناوەندی ئۆپراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەکانی ئەرتەشی بریتانیا ڕایگەیاند ئەم ڕووداوە نزیکەی کاتژمێر ٧:٥٥ی بەیانی ڕوویداوە و کەشتییەکی بارهەڵگر کراوەتە ئامانج. بە وتەی ئەم دامەزراوەیە، بەلەمی جەنگیی سەر بە سپای پاسداران تەقەی لەو کەشتییە کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەم هێرشە هیچ زیانێکی گیانی یان ژینگەیی لێنەکەوتووەتەوە. میدیاکانی ئێرانیش بە پشت بەستن بە سەرچاوە بریتانییەکان، ڕوودانی ئەم ڕووداوەیان پشتڕاست کردەوە.

ماڵپەڕی "نورنیوز"ی سەر بە شورای باڵای ئەمنییەتی ڕێژیم لەوبارەوە ڕایگەیاند سپا دوای پشتگوێ خستنی هۆشدارییەکان تەقەی لەو کەشتییە کردووە و زیانێکی زۆری لێداوە.

گەرووی هۆرمۆز کە ڕێڕەوی تێپەڕبوونی بەشێکی بەرچاوی وزەی جیهانە، سەرەڕای ئەوەی لە ئاوەکانی ئێران و عومان هەڵکەوتووە، وەک ڕێڕەوێکی نێودەوڵەتی دەناسرێت. ئەم ڕووداوە دوای دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە لە زەریای هیند ڕوویدا.