ناوەندی ئۆپراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەکانی بریتانیا (UKMTO) هەواڵی بەئامانجگرتنی کەشتییەکی تری بارهەڵگری لە گەرووی هۆرمۆز ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم کەشتییە لە هەشت مایلی دەریایی لە ڕۆژاوای ئێران تەقەی لێکراوە و لە ئێستادا لە ئاودا ڕاوەستاوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زیانێک بەر خەدەمەکەی نەکەوتووە و کەشتییەکەش زیانی پێ نەگەیشتووە. ئەو ناوەندە بە ئاماژەدان بە "ئاستی بەرزی چالاکی" لەم ناوچەیەدا، داوای لە کەشتییەکان کردووە هەر جۆرە جوڵەیەکی گوماناوی ڕاپۆرت بکەن.
هاوکات، بەدواداچوونەکانی بیبیسی نیشانی دەدەن کە ئەو کەشتییەی کراوەتە ئامانج ناوی "Euphoria"ـیە و ئاڵای پانامای لەسەرە و سەر بە شیرکەتیکی جێگیر لە ئیماراتە کە بەرەو جەدە لە عەرەبستان لە ڕێگادا بووە.
ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن ئەم هێرشە لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی بەیانیدا ڕوویداوە و کەشتیوانی کەشتییەکە دوای تەقەکردنەکە، کەشتییەکەی ڕاگرتووە.
ئەمە دووەم ڕووداوی هاوشێوەیە لە یەک ڕۆژدا؛ پێشتریش کەشتییەکی بارهەڵگری سەر بە یونان لە هەمان ڕێڕەودا کرابووە ئامانج و زیانی بەرچاوی پێ گەیشتبوو.