دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ترووس سۆشیاڵ" ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی بەهۆی بەردەوامیی داخرانی گەرووی هۆرمۆز، لە لێواری داڕمانێکی دارایی گەورەدایە و بە توندی ڕووبەڕووی کەمیی سەرچاوە داراییەکان بووەتەوە.
ترامپ ئاماژەی بەوە کردووە کە تاران لە ڕاستیدا خوازیاری کردنەوەی دەستبەجێی ئەم ڕێڕەوە ستراتیژییەیە، بەڵام تەنیا بۆ پاراستنی ڕووکەش و ناووبانگی خۆی هێشتا لەسەر داخراو هێشتنەوەی گەرووی هۆرمۆز بەردەوامە.
هەروەها جەختی کردەوە کە ئێرانییەکان دەیانەوێت گەرووی هۆرمۆز بە زووترین کات بکرێتەوە، چونکە بەهۆی ئەم دۆخەوە ڕۆژانە ٥٠٠ میلیۆن دۆلار زیانیان بەردەکەوێت و بە توندی تووشی بێپارەیی بوون.
بە وتەی سەرۆککۆماری ئەمریکا، تەنانەت هێزە سەربازییەکان و پۆلیسی ئێرانیش سکاڵای ئەوە دەکەن کە مووچەیان پێ نادرێت و حکومەت بۆ دەربازبوون لەم قەیرانە پێویستییەکی زۆر بەپەلەی بە هاوکاری هەیە.