بەرپرسانی سەربازیی ئەمریکا ڕایانگەیاند کە هێزەکانیان لە ناوچەکە خراونەتە دۆخی ئامادەباشی تەواوەوە و ئاستی تواناکانیان بەراورد بە سەرەتای گرژییەکان لەگەڵ ئێران زیادی کردووە.
ئەم هەنگاوە جێگیرکردنی ناوی فڕۆکەهەڵگری "جۆرج بوش" و سێ ناوشکینی، لەگەڵ هەزاران هێزی دەریایی و زیادکردنی توانای ئاسمانی لە نزیک گەرووی هۆمۆز لەخۆ دەگرێت.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەمە گەورەترین کۆبوونەوەی هێزە دەریاییەکانی ئەمریکایە لە دوای شەڕی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣وە.
پنتاگۆن نزیکەی ١٠ هەزار سەربازی مەشقپێکراوی بۆ ئۆپەراسیۆنی زەمینی ڕەوانەی ناوچەکە کردووە. ئەم جوڵانە هاوکاتە لەگەڵ درێژکردنەوەی ئاگربەستی دوو حەوتوویی لەلایەن دۆناڵد ترامپەوە، بەڵام بەرپرسانی ئەمریکا جەخت دەکەنەوە کە لە ئەگەری شکستهێنانی دانوستانەکان، بژاردە سەربازییەکان وەک "هێرشی سنووردار" یان "ئۆپەراسیۆنی زەمینی" هێشتا لەسەر مێزن و ئامانج لێی زیادکردنی گوشارەکانە بۆ سەر تاران.