کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی شاندێکی حیزب لە سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان

18:37 - 2 بانەمەڕ 2726

شاندێکی ناوەندی ڕاگەیاندن و پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەنووسیی کوردی و هەروەها ساڵڕۆژی دامەزرانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان سەردانی سەندیکایان کرد و لەلایەن نەقیبی سەندیکا و هەیئەتی یاوەری پێشوازییان لێکرا.

بەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ٢ی بانەمەڕ شاندێکی حیزبی دێموکرات پێکهاتوو لە عەلی بداغی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و سەرنووسەری ڕۆژنامەی "کوردستان"ی حیزبی دێموکرات و ئامانج زیبایی، بەرپرسی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکرات لە هەولێر سەردانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کورستانیان کرد و لەلایەن حاکم ئازاد، نەقیبی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانەوە پێشوازییان لێکرا.

لەو دیدارەدا شاندی حیزب پیرۆزبایی ڕۆژی ڕۆژنامەنووسیی کوردی و هەروەها ساڵڕۆژی دامەزرانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستانیان لە هەیئەتی خانەخوێ کرد و چەپکەگوڵی ڕێزلێنان و پێزانینی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتیان پێشکێش بە حاکم ئازاد، نەقیبی سەندیکا کرد.

شاندی حیزب هەر لە پەراوێزی ئەو سەردانە چاویان بە کۆمەڵێک کەسایەتیی سیاسی و بەرپرسانی ناوەندە ئیداری و حکوومییەکانی هەرێمی کوردستان کەوت.