کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مینڕێژکردنی ناوچەکانی کامێران لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە

10:24 - 3 بانەمەڕ 2726

لە درێژەی سیاسەتی میلیتاریزەکردنی کوردستان، سپای پاسداران لە دەوروبەری گوندی "شایەنی'' و ناوچە کوێستانییەکانی "شێخە میرە"  و "پێلەکە"، دەستی کردووە بە چاندنی مین.

ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان لە ساڵانی ڕابردوودا بوونەتە قوربانیی یەکەمی ئەو مینانەی کە لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە چێندراون.

ساڵانە دەیان هاووڵاتیی مەدەنی، شوانکارە، کۆڵبەر و گیاچن بەهۆی تەقینەوەی مینە کۆن و نوێیەکان دەبنە قوربانی و گیانیان لەدەست دەدەن یان کەمئەندام دەبن.

سپای پاسداران بە بیانووی "پاراستنی سنوور و ڕێگری لە هاتووچۆی پێشمەرگە، بەردەوامە لە مینڕێژکردنی ئەو شوێنانەی کە سەرچاوەی بژێویی خەڵکی ناوچەکەن. ئەم کارە نەک هەر پێشێلکردنی پەیماننامە نێودەوڵەتییەکانە، بەڵکوو بەردەوامیدانە بەو زنجیرە کارەساتانەی کە دەیان ساڵە خەڵکی ناوچەکە لەگەڵی بەڕەوڕوون.