کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گرووپی ''ئیتحاد دژی ئێرانی ئەتۆمی'': گەمارۆی دەریایی ئەمریکا بۆ سەر ئێران کاریگەر بووە

10:44 - 3 بانەمەڕ 2726

گرووپی "ئیتحاد دژی ئێرانی ئەتۆمی" (UANI) ڕایگەیاند کە گەمارۆی دەریایی ئەمریکا بۆ سەر بەندەرەکان و هەناردەی نەوتی ئێران، ئاسەوارە کردەییەکانی خۆی نیشان داوە. 
بەپێی ڕاپۆرتی ئەم گرووپە، ئۆپەراسیۆنەکە بووەتە هۆی پەککەوتنی گواستنەوەی دەریایی و دروستکردنی گوشارێکی بێوێنە بۆ سەر ئابووری تاران.
لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن "جێب بوش" و "مارک واڵاس"ـەوە بڵاو کراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە گۆڕینی ڕێڕەوی دەیان کەشتی و نەوتبەری گەورە، نیشانەی سەرکەوتنی سیاسەتی "ڕێگری"یە. 
ئامانجی سەرەکیی ئەم گەمارۆیە کە لە ١٣ی ئاوریلەوە دەستی پێکردووە، وشککردنی سەرچاوە داراییەکانی ئێرانە، هەتا کۆماری ئیسلامی ناچار بە گەڕانەوە بۆ سەر مێزی دانوستان بکرێت.
ئەو گرووپە بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی سێنتکام جەخت دەکاتەوە کە زۆربەی نەوتبەرە گەورەکان لە ترسی سزا و گرتنیان، چیتر ناچنە نێو بەندەرەکانی ئێرانەوە. ئەمەش وەک هەنگاوێکی کاریگەر بۆ کۆنترۆڵکردنی هەناردەی نایاسایی نەوت و سنووردارکردنی دەسەڵاتی دارایی ئێران ناو دەبرێت.