کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گرانیی پێداویستییەکانی کشتوکاڵ، کەرتی کشتوکاڵی لە کوردستان تووشی قەیران کردووە

11:32 - 3 بانەمەڕ 2726

جووتیارانی شاری بۆکان، بەتایبەت چەوەندەرکاران، بەهۆی گرانبوونی بێوێنەی نرخی پێداویستییەکانی کشتوکاڵەوە کەوتوونەتە ناو قەیرانێکی گەورەوە. 
بەرزبوونەوەی نرخەکان وای کردووە کە تێچووی چاندنی زەوییەکان زۆر لە داهاتەکەی زیاتر بێت و بەشێکی زۆری جووتیاران توانای کڕینی کەرەستە سەرەکییەکانیان نەمێنێت.
بەپێی زانیارییەکان، نرخی پێداویستییەکان بەراورد بە ساڵی ڕابردوو چەندین بەرابەر زیادی کردووە. بۆ نموونە، نرخی یەک کیلۆ تۆوی چەوەندەر لە ١٠ ملیۆن تمەنەوە بۆ ٢٥ ملیۆن تمەن و نرخی کیسەیەک کودی ڕازیش لە ٦ ملیۆنەوە بۆ ١١ ملیۆن تمەن بەرز بووەتەوە. ئەم بازدانە گەورەیەی نرخەکان، وای کردووە زۆرێک لە چەوەندەرکارانی بۆکان بڕیاری وازهێنان لە چاندنی زەوییەکانیان بدەن.
لە کاتێکدا پێشتر ڕێژیم گرانیی دۆلاری وەک هۆکاری سەرەکی دەناساند، ئێستا بەرپرسانی ڕژێم پاساوی نوێ دەهێننەوە و دەڵێن هێرشەکان بۆ سەر کەرتی پێترۆشیمی بووەتە هۆی ئەم گرانییە. بەڵام جووتیاران ئەم قسانە بە تەنیا پاساوێک بۆ شاردنەوەی بێسەروبەریی بازاڕ دەزانن و دەڵێن باجی ئەم شکستە تەنیا خەڵکی زەحمەتکێش دەیدات.