کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پاپ بۆ یەکەمجار کوشتاری خۆپێشاندەرانی لە ئێران مەحکووم کرد

22:37 - 3 بانەمەڕ 2726

پاپ لێئۆ، ڕێبەری کاتۆلیکەکانی جیھان، ڕۆژی پێنجشەممە بە شێوەیەکی فەرمی کوشتاری خۆپێشاندەرانی مانگی بەفرانباری لە ئێران مەحکووم کرد و ڕایگەیاند: ''گرتنی گیانی مرۆڤەکان لە لایەن دەوڵەتەکانەوە بە شێوەیەکی نادادپەروەرانە، کارێکە کە دەبێت مەحکووم بکرێت.''
ئەم هەڵوێستە دوای ئەوە دێت کە دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا، ڕەخنەی لە پاپ گرتبوو کە لە بەرانبەر تاوانەکانی ڕێژیمی ئێران بێدەنگ بووە. 
پاپ لە لێدوانەکەیدا وێڕای دەربڕینی داخی تێکچوونی دانوستانەکانی ئاشتی لە نێوان تاران و واشنگتۆن، جەختی کردەوە کە ئەو وەک ڕێبەرێکی ئایینی هەرگیز لایەنگری شەڕ نییە و نیگەرانی کوژرانی خەڵکی مەدەنی و بێ‌تاوانە لە ململانێکاندا.