کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن خەریکی داڕشتنی نەخشەی نوێیە بۆ لێدانی پێگەکانی ئێران

12:38 - 4 بانەمەڕ 2726

هەواڵدەریی ''سی ئێن ئێن'' بڵاوی کردەوە، ئەگەر ئاگربەست شکستی پێ بهێندرێت، ئەرتەشی ئەمریکا نەخشەی نوێی بۆ لێدانی پێگەکانی سپای پاسداران لە گەرووی هۆرمۆز و دەوروبەری ئامادە کردووە.

لەو نەخشە نوێیانەدا جەخت لەسەر ''ئامانجگرتنی خێرا و جووڵاو'' کراوەتەوە، کە بەلەمانە سپای پاسداران، کەشتییە مینڕێژکەرەکان و سەرجەم ئەو ئامرازە سەربازییانە دەگرێتەوە کە ئێران بۆ داخستنی ئەم ڕێڕەوە ستراتیژییە بەکاریان دەهێنێت.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئەمریکا لە مانگی یەکەمی شەڕدا زیاتر سەرنجی لەسەر قووڵایی خاکی ئێران بوو، بەڵام لە پلانی نوێدا پێنتاگۆن دەیەوێت توانای دەریایی ئێران لە کەنداو و دەریای عومان بە تەواوی لەنێو ببات.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ترامپ ئاگربەستی بۆ کاتێکی نادیار درێژ کردووەتەوە هەتا یان بگاتە ڕێککەوتنێکی گونجاو، یان لە ڕێگەی هێرشی سەربازییەوە کۆتایی بە هەڕەشەکانی تاران بهێنێت.