کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چین هۆشداری بە هاووڵاتییانی دا خێرا ئێران جێبهێڵن

12:52 - 4 بانەمەڕ 2726

باڵیۆزخانەی چین لە تاران بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک داوای لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی کرد هەرچی زووترە ئێران جێبهێڵن و بۆ ناوچە ئارامەکان بڕۆن.

لەو بەیاننامەیەدا جەخت کراوەتەوە ئەو کەسانەی کە هێشتا لە ئێراندا دەمێننەوە، دەبێت لە نزیکبوونەوە لە شوێنە هەستیارەکان، لەوانە دامەزراوەکانی دەوڵەتی و سەربازییەکان خۆیان بپارێزن.

هەروەها داوا لە هاووڵاتییانی چینی کراوە لە ئەگەری ڕوودانی بارودۆخی نائاسایی، دەستبەجێ پەیوەندی بە بەرپرسانی نێوخۆییەوە بکەن و لە نوێنەرایەتییە دیپلۆماتییەکانی چین داوای یارمەتی بکەن.

ئەم هۆشدارییە لە کاتێکدا دەردەچێت کە پێکەن پێشتریش لە ڕێکەوتی ٨ی ڕەشەمە، ڕۆژێک پێش دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی کۆماری ئیسلامی، هۆشدارییەکی هاوشێوەی بە هاووڵاتییانی خۆی کردبوو.