کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تێچووی شەڕ بۆ ئابووریی ئێران تا ٤٠ لەسەدی بەرهەمهێنانی نێوخۆییە

13:06 - 4 بانەمەڕ 2726

"دامەزراوەی بەرگری لە دێموکراسییەکان" لە ڕاپۆرتێکی نوێدا ڕایگەیاند کە زیانە ئابوورییەکان بەهۆی شەڕ و پێکدادانە بەردەوامەکان بۆ ئێران لە نێوان ٥٠ تا ٣٠٠ میلیارد دۆلار دەخەمڵێندرێت؛ ژمارەیەک کە هاوتای نزیکەی ٤٠ لەسەدی بەرهەمهێنانی ناپاڵوێراوی نێوخۆیی (GDP) ئەم وڵاتەیە پێش شەڕ.

ئەم دامەزراوەیە جەختی کردووەتەوە کە بەهۆی پێکهاتەی دارایی ناڕوون، بەرفراوانیی ئابووریی نافەرمی و ئەو پەککەوتنانەی لە بارودۆخی شەڕەوە سەرچاوەیان گرتووە، خەمڵاندنی ورد لە زیانەکان لەگەڵ سەختیی جیددی بەرەوڕووە. ئاڵۆزییە ئابوورییەکانی ئێران بوونەتە هۆی ئەوەی هەڵسەنگاندنەکان بە دڵنیایی نەخرێنە ڕوو.

لە هەمان کاتدا، ئەم ڕاپۆرتە هۆشداری دەدات کە ئەو ئامارانەی ڕاگەیەندراون لەوانەیە کەمتر لە بڕی ڕاستەقینەی زیانەکان بن، چونکە هەندێک پێکهاتەی سەرەکی وەک لەدەستدانی سەرمایەی مرۆیی و تێچووەکانی بنیاتنانەوەی دوای شەڕ لەم ئەژمارکردنانەدا لەبەرچاو نەگیراون کە دەتوانێت ڕەهەندە ڕاستەقینەکانی قەیرانی ئابووری زۆر بەرفراوانتر نیشان بدات.