کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هۆشدارییەکان سەبارەت بە پەرەگرتنی بێکاری لە ئێران

15:10 - 4 بانەمەڕ 2726

ڕۆژنامەی "دنیای اقتصاد" لە ڕاپۆرتێکی نوێدا سەبارەت بە چڕبوونەوەی قەیران لە بازاڕی کاری ئێران هۆشداری دا و ڕایگەیاندووە کە زیادبوونی ٦٠ لەسەدی مووچە لە ساڵی ١٤٠٥دا، لە بارودۆخی شەڕ، هەڵاوسانی بەرز و مەندیی ئابووری،  دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی هەلی کاری فەرمی لە ئێراندا.

لەو ڕاپۆرتەدا سیاسەتی مووچەی ئەمساڵ وەک "شۆکی مووچە" ناوبراوە کە لە پاڵ پەککەوتنی وزە و سنووردارکردنی پەیوەندییەکان، گوشارێکی دووقاتی خستووەتە سەر شیرکەت و دامەزراوەکان.

کەمبوونەوەی توانای کڕینی بنەماڵەکانیش بووەتە هۆی دابەزینی خواست و ئەمەش قازانجی کۆمپانیاکانی بەتەواوی کەم کردووەتەوە.

شارەزایان پێیان وایە لە بارودۆخی ئێستادا، زیادبوونی مووچە ناتوانرێت لە ڕێگەی زیادبوونی بەرهەمهێنانەوە قەرەبوو بکرێتەوە. هەروەها پێشبینییەکان باس لە هەڵاوسانی ٨٠ تا ١٢٠ لەسەدی لەمساڵدا دەکەن کە بە کردەیی کاریگەریی زیادبوونی مووچە پووچەڵ دەکاتەوە.

لە ئەنجامدا، ئەگەری زیادبوونی دەرکردنی هێزی کار بەتایبەت لە شیرکەتە بچووکەکان و پەرەسەندنی پیشە نافەرمییەکان، لەوانە دەستفرۆشی و چالاکییە بێ بیمەکان، بە شێوەیەکی جیددی خراوەتە ڕوو.