فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکام) دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکی بە ئاڵای ئێرانەوە لەلایەن هێزی دەریایی ئەمریکا ڕاگەیاند؛ هەنگاوێک کە هاوکات لەگەڵ توندکردنەوەی گەمارۆی دەریایی دژی ئێران ئەنجام دراوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی سێنتکام، ناوی مووشەکهاوێژی "USS Rafael Peralta" لە ڕێکەوتی ٤ی بانەمەڕ ، لە دەریای عەرەبدا سەرقاڵی ئەنجامدانی ئەرک بووە کە بەرەوڕووی کەشتییەکی ئێرانی بووەتەوە کە بە نیاز بووە بەرەو بەندەرەکانی ئێران بڕوات و ڕایگرتووە.
ئەم گەمارۆیە تەواوی ئەو کەشتییانە دەگرێتەوە کە بەرەو بەندەرەکانی ئێران لە جوڵەدان یان لێی دەچنە دەرەوە. هێزەکانی ئەمریکا فەرمانی گۆڕینی ئاراستە بەم کەشتییانە دەدەن و لە ئەگەری پێبەندنەبوون، دەست دەکەن بە ڕێگری لێکردنیان.
بە وتەی سەرچاوە سەربازییەکان، ئەم ئۆپەراسیۆنە کە لە چوارچێوەی هەڵمەتی "تووڕەیی حەماسی" پەیڕەو دەکرێت، تا ئێستا دەیان کەشتی ناچار بە گۆڕینی شوێنی مەبەستیان بوونە و گوشارەکانی بۆ سەر تاران زیاد کردووە.