کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەمریکا لێخۆشبوون بۆ بارە نەوتییەکانی ئێران و ڕووسیە درێژ ناکاتەوە

10:57 - 5 بانەمەڕ 2726

سکات بێسێنت، وەزیری خەزێنەداری ئەمریکا ڕایگەیاند کە واشنگتۆن بە نیازی درێژکردنەوەی لێخۆشبوونەکان لە سزاکان بۆ بارە نەوتییەکانی ئێران و ڕووسیە نییە.

بێسێنت لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ "ئاسۆشێتد پرێس" وتی لێخۆشبوون بۆ کڕینی نەوت و بەرهەمە نەوتییەکانی ڕووسیە کە لە ئێستادا لە ناو دەریادان، درێژ ناکرێتەوە. هەروەها جەختی کردەوە لێخۆشبوونی یەکجارە بۆ بارە نەوتییەکانی ئێرانیش بەردەوام نابێت.

ناوبراو بە ئاماژەدان بە چڕکردنەوەی گوشارەکان بۆ سەر تاران ڕایگەیاند: "ئێرانییەکان لە ژێر گەمارۆدان و هیچ نەوتێک هەناردە ناکرێت."

بێسێنت وتیشی بە لەبەرچاوگرتنی کاریگەرییە بەرفراوانەکانی گرژییەکان لەسەر بازاڕی جیهانیی وزە، هیچ بەرنامەیەک بۆ درێژکردنەوەی ئەم لێخۆشبوونانە لە ئارادا نییە.

لە کۆتاییدا وتی وادیارە بەشێکی زۆری نەوتی ڕووسیە لە ئێستادا لە دەریادا تەواو بووە و چاوەڕوانی هیچ درێژکردنەوەیەکی نوێ لەم بوارەدا ناکرێت.