کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرپرسێکی ئیمارات: کۆماری ئیسلامی هەڕەشەیەکی درێژخایەنە بۆ سەر ناوچەکە

11:09 - 5 بانەمەڕ 2726

ئەنوەر قەرقاش، ڕاوێژکاری سەرۆککۆماری ئیمارات ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی ئێران وەک هەڕەشەیەکی درێژخایەن بۆ سەر وڵاتانی ناوچە دەناسرێت و ئەم بابەتە کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکانی داهاتووی تاران لەگەڵ دراوسێکانیدا دەبێت.

قەرقاش بە جەختکردنەوە لەسەر جیاوازی نێوان پەیوەندی و متمانە وتی بنیاتنانەوەی پەیوەندییەکان ئەگەری هەیە، بەڵام گەڕانەوەی متمانە کاتێکی زۆری دەوێت. ئەو ئاماژەی بەوەش کرد کە هێرشە بەرفراوانە مووشەکی و دڕۆنییەکان، متمانەی نێوان وڵاتانی بە توندی لاواز کردووە.

لەم نێوەدا، ڕیم ئەلهاشمی ڕایگەیاند کە ئیمارات زیاتر لە وڵاتانی دیکە کراوەتە ئامانجی هێرشەکان و ئەم وڵاتەی وەک نموونەیەکی گەشەپێدانی ئابووری و فرەچەشنیی کولتووری وەسف کرد. هاوکات، دۆناڵد ترامپ ئەم هێرشانەی وەک هەڵەیەکی گەورە ناو برد.