کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی تێکۆشەر و بەندکراوی سیاسیی دێرین لە شنۆ

13:06 - 5 بانەمەڕ 2726

ڕێکەوتی ١ی بانەمەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی، تێکۆشەڕ و بەندکراوی سیاسیی دێرین، کاک"ئیبراهیم ڕۆستەمی" کوڕی حاجی قادر، پاش ساڵانێک ململانێ لەگەڵ نەخۆشی، کۆچی دوایی کرد.

کاک ئیبراهیم ڕۆستەمی، لەدایکبووی ساڵی ١٣٢٧، یەکێک لە تێکۆشەرە چاونەترسەکانی ناوچەی شنۆ بوو کە بەهۆی بیروباوەڕی نەتەوەییەوە لەلایەن ڕێژیمەوە دەستبەسەر کرا. ناوبراو ماوەی پێنج ساڵ لە تەمەنی لاوێتیی خۆی لە بەندیخانەی ورمێ لەژێر سەختترین گوشارەکاندا بەسەر برد، بەڵام وەک تێکۆشەرێکی کۆڵنەدەر لەسەر ڕێبازی نەتەوەییەکەی سوور مایەوە.

ئەم تێکۆشەرە دێرینە پاش تەمەنێک ژیانی پڕ لە سەروەری و خۆڕاگری، سەرەنجام لە بەهاری ئەمساڵدا ماڵئاوایی لە خاک و نیشتمان کرد.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەیەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.