کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سپای پاسداران دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکی دیکەی ڕاگەیاند

16:27 - 5 بانەمەڕ 2726

سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران ڕایگەیاند کە دەستیان بەسەر کەشتییەکی پەیوەندیدار بە ئەمریکادا گرتووە، کە بە ئاڵای وڵاتی لیبێریاوە لە هاتوچۆدا بووە.

 سپای پاسداران هۆکاری ئەم هەنگاوەی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە کەشتییەکە گوێ بە هۆشدارییەکان نەداوە و هەوڵی داوە بەبێ مۆڵەت لە گەرووی هورمز تێپەڕێت.

بەپێی ئیدیعای سپای پاسداران کەشتییەکە لە نێوان ساڵانی ٢٠٢٤ بۆ ٢٠٢٦، لانیکەم ١١ جار هاتوچۆی بەندەرەکانی ئەمریکای کردووە. سپای پاسداران ئەم کارەی وەک "کۆنترۆڵی هاتوچۆی دەریایی لە ناوچەکەدا" نێو بردووە، لە کاتێکدا ئەم جۆرە هەنگاوانە پێشتریش ڕووبەڕووی ڕەخنەی توندی نێودەوڵەتی بوونەتەوە و وەک هۆکارێک بۆ زیادکردنی گرژییەکان لە ڕێڕەوە ئاوییە جیهانییەکاندا دەبینرێن.

جێی ئاماژەیە، ئەمە سێیەم کەشتیی بیانییە کە لە ماوەی ڕابردوودا لەلایەن سپای پاسدارانەوە لە ئاوەکانی ناوچەکەدا دەستبەسەر دەکرێت.